پارتی دیموکراتی کوردستان پپشتیوانیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i410405-پارتی_دیموکراتی_کوردستان_پپشتیوانیی_خۆی_بۆ_بەڕێوەبردنی_هەڵبژاردنی_پێشوەختە_لە_عێراق_ڕاگەیاند
مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا (13ی ئابی 2022) داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان بەڵێن بدەن کە "بەئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازی دەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە."
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2022 11:32 Asia/Tehran
  • پارتی دیموکراتی کوردستان پپشتیوانیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ڕاگەیاند

مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا (13ی ئابی 2022) داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان بەڵێن بدەن کە "بەئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازی دەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە."

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە دەڵێت: "لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاریی راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون".