حاکم قادر حەمەجان: تێکچوونی بارۆدخی عێراق کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i410452-حاکم_قادر_حەمەجان_تێکچوونی_بارۆدخی_عێراق_کاریگەریی_ڕاستەوخۆی_لەسەر_هەرێمی_کوردستانیش_دەبێت
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، تێکچوونی ھەر بارودۆخێک لە عێراقدا پریشکی بەر ھەرێمی کوردستانیش دەکەوێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2022 08:26 Asia/Tehran
  • حاکم قادر حەمەجان: تێکچوونی بارۆدخی عێراق کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، تێکچوونی ھەر بارودۆخێک لە عێراقدا پریشکی بەر ھەرێمی کوردستانیش دەکەوێت.

 

 حاکم قادر حەمەجان لە میانی بەشداری کردنی لە سیمینارێکی تایبەت بە یاساناسان ئاماژەی لەسەر دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستانی وتی: "ئەگەر بمانەوێ و نەمانەوێت تێکچوونی ھەر بارودۆخێک لە عێراقدا پریشکی بەر ھەرێم دەکەوێت، بۆیە پێویستە خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بین، کە تا ئێستا نەمانتوانیوە خاوەنی ئەو گوتارە بین، بۆ ئەوەی بتوانین مافە دەستووری و داواکاری و داخوازی نەتەوەکەمان مسۆگەر بکەین".

حاکم قادر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "نابێت ململانێ و ناکۆکی سیاسی ڕێگر بێت لە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن، چوونکە ھەڵبژاردن مافی خەڵکە و پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".