ئاب 17, 2022 07:51 Asia/Tehran
  • لە شەش گۆڕی بە کۆمەڵ دا ڕۆفاتی ٤٧ قوربانیی دەستی داعش دۆزرایەوە

لە قەزای شەنگال ڕۆفاتی ٤٧ شارومەندی ئێزدیی قوربانیی دەستی داعش لە شەش گۆڕی بە کۆمەڵ دا دۆزرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «نێچیرڤان سلێمان»، وتەبێژی دەزگای بەڵگەنامەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: ڕۆفاتی کۆمەڵێک قوربانیانی ئێزدی لە شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی (قنی) لە شەنگال دۆزراونەتەوە.

ئەم گۆڕە بە کۆمەڵانە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە، هەڵدروانەتەوە.

ڕوونیش کراوەتەوە کە، لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا گوللـەی تفەنگ و دەمانچە دۆزراونەتەوەو ڕۆفاتەکانیش بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری لە بەغدا گوێزراوەنەتەوە بۆ دیاری کردنی ناسنامەی قوربانیان و لەپاش ناس کران دەگێڕدرێنەوە بۆ شنگال.

جێگای ئاماژەیە ھەتا ئێستا تیمە پسپۆڕەکان لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، توانیویانە ٣٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە کۆی ١٠٨ گۆڕ لە ناوچەی شنگال، بدۆزنەوە.

سەرپەیڤ