بافڵ تاڵه‌بانی:دۆخی ئه‌مڕۆی وڵات وا ده‌خوازێت له‌پێناو سه‌قامگیری و حوکمڕانییه‌کی باشتر یه‌کده‌نگ بین
«بافڵ تاڵه‌بانی» سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ «نوری مالیکی» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: دۆخی ئه‌مڕۆی وڵات وا ده‌خوازێت که هه‌مومان له‌پێناو سه‌قامگیری و حوکمڕانییه‌کی باشتر یه‌کده‌نگ بین .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه «بافڵ تاڵه‌بانی» سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و «نوری مالیکی» سه‌رۆکی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌غدا کۆبوونه‌وه.
له دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان و هه‌وڵه‌کان بۆ دروستبونی کۆده‌نگیی نیشتمانی تاوتوێکراو جه‌خت له سازان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه کرایه‌وه تاوه‌کو عێراق له‌و دۆخه سیاسییه‌ی تێی که‌وتووه ده‌رباز ببێت.
ھه‌ر له‌دیداره‌که‌دا پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ریی کۆکردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه جیاوازه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌کی گونجاو و زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌کان دا کراو داوای ئەوەش کرا کە هه‌نگاوه‌کانی سه‌رخستنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به‌رده‌وام و خێراتر بکرێت و هه‌وڵه‌کان له خزمه‌ت ئامانجه باڵاکاندا چڕ بکرێتەوە.
«بافڵ تاڵه‌بانی» له دیداره‌که‌دا په‌رۆشیی یه‌کێتی نیشتیمانیی بۆ گه‌ییشتن به رێککه‌وتنی نیشتمانی دوپات کرده‌وه و راشیگه‌یاند:دۆخی ئه‌مڕۆی وڵات وا ده‌خوازێت که هه‌موومان له‌پێناو سه‌قامگیری و حوکمڕانییه‌کی باشتر یه‌کده‌نگ بین و ئامانجمان به‌دیهێنانی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزه‌ران بێت بۆ هاوڵاتییان.