ئاب 18, 2022 09:42 Asia/Tehran
  • سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق:دۆخی سیاسیی عێراق بەرەو ئارام بوونەوە دەچێت

«ڤیان سەبری» سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەئێستادا دۆخی سیاسیی عێراق بەرەو ئارام بوونەوە دەچێت و لە دەست پێکرانەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نزیک دەبینەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا دۆخی سیاسیی عێراق بەرەو ئارام بوونەوە دەچێت، بۆیە نزیک دەبینەوە لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق.

«ڤیان سەبری» سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: لەئێستادا دۆخی سیاسیی عێراق بەرەو ئارام بوونەوە دەچێت و بەھۆی خۆپیشاندانەکان کۆبونەوەکانی پەرلەمان بەبڕیاری سەرۆکی پەرلەمان ھەڵپەسێردراون، بەڵام بەھۆی ھێوربونەوەی دۆخەکە  جارێکی دیکە لە دەست پێکرانەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نزیک دەبینەوە.

«ڤیان سەبری» وتیشی: "لەئێستادا و لەم بارودۆخەدا ئەنجامدان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە.

لەبارەی داواکاریی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراقیش، «ڤیان سەبری» وتی: ئەگەر بمانەوێت بڕیار لە بارەی ئەنجام دانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بدرێت وا ھەڵدەگرێ بگەڕێینەوە بۆ دەستوری عێراق و بەپێی دەستور بڕیار بدرێت.

سەرپەیڤ