ئاب 19, 2022 02:58 Asia/Tehran
  • ھێزی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان: ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی عێراق به‌سه‌رکه‌وتویی کۆتایی پێ ھات

شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی عێراق به‌سه‌رکه‌وتویی له‌ سێ میحوه‌ری ناوچه‌ی گه‌رمیان کۆتایی هات و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ کێوماڵ کران، که‌ له‌ پلانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردولادا دانرابوون.

به‌گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان، له‌ درێژه‌ی هاوکاری و هه‌ماھەنگییه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و سوپاو هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی عێراق، دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌و لێکتێگه‌ییشتن له‌نێوان هه‌ردولادا، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی عێراق له‌ سنوری میحوه‌ره‌کانی 1و2و3 له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، که‌ تیایدا لیواکانی پیاده‌ی  3 و 5 و 17ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌شدار بوون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، له‌ ده‌رئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ کێوماڵ کران، که‌ له‌ پلانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردولادا دانرابوون، هێزه‌کان ته‌واوی ناوچه‌کانیان پشکنی و کێوماڵی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان به‌ ته‌واوه‌تی کرد، ده‌رئه‌نجام ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌، له‌کاتی دیاریکراودا سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی پێهات.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باسی له‌وه‌شکردوه‌، "هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی عێراق، له‌ماوه‌ی رابردوشدا چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجامداوه‌، که‌ که‌وتووەته‌ ناوچه‌ی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی عێراق، له‌ئێستادا به‌شێکی زۆری ئه‌م ناوچانه‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌ ئه‌منیه‌کاندان. 

سەرپەیڤ