ئاب 24, 2022 11:26 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی ئەرێنی و لێکگەییشتنی سەرەتایی شاندی ھەرێمی کوردستان لە ورمێ

بەرپرسی گومرگی ئیدارەی ڕاپەرینی پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاوێژ و دانوستانی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا«لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران» لە شاری ورمێ بە ئەرێنی و گرینگ نرخاند.

«جەوھەر ڕەسوڵ» بەرپرسی گومرگی ئیدارەی ڕاپەڕینی پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ئێرانپرێس لە شاری ورمێ سەبارەت بە ئەنجامی ڕاوێژەکان لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: پرسە گرنگەکە ھاتوچۆی فەرمیی خەڵک لە سنووری کێلێ و گۆڕینی بۆ سنوورێکی نێودەوڵەتییە.

بەرپرسی گومرگی ئیدارەی ڕاپەرینی پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، لە راوێژکردنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌سه‌ر 13 خاڵ ڕێککەوتوون و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووش دا لەپاش لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ لایه‌ن پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و گومرگی ئیدارەی ڕاپەڕینی پارێزگای سلێمانی واژۆ ده‌کرێت.

«جەوھەر ڕەسووڵ» هەروەها سەبارەت بە پرسی ئابووریش ڕایگەیاند: بۆ باشتربوونی پەیوەندیی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، شاندەکەی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان کۆبووەوە و سەبارەت بە هاوردە و هەناردەکردن و ناساندنی سنووری کێلێ گفتوگۆیان کرد.

بەرپرسی گومرگی ئیدارەی ڕاپەڕین له‌ پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان وتیشی: ئێران ھۆگرییەکی زیاتری ھەیە بۆ بە فه‌رمی کردنی سنووری کێلێ، چونکه‌ خه‌ڵکی هه‌ردووک لای سنوورەکە ڕووبەڕووی دژوارییەکی زۆرن و ناچارن بۆ گەشتێک مەودایەکی زۆرببڕن.

سەرپەیڤ