ئاب 27, 2022 07:36 Asia/Tehran
  • وڵامی توندی وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌کانى هه‌رێمی کوردستان بە کۆمپانیاى سۆمۆ و دادگاى فیدڕاڵیی

دواى ئه‌وه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق- سۆمۆ- ڕایگه‌یاند، ڕێکارى یاسایی له‌ دژى کڕیارو بازرگانانى نه‌وتى هه‌رێم ده‌گرنه‌به‌ر، وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌کانی ھەرێمی کوردستان وه‌ڵامێکى توندى کۆمپانیاکه‌و ئه‌وبڕیاره‌شی دایەوە که‌ پێشتر دادگاى فیدڕاڵى دژى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رى کردبوو.

له‌ وه‌ڵامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌کانی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاى سۆمۆ هاتوه‌، ئه‌و نامه‌یه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆ بڵاویکردۆته‌وه‌ بۆ رێگریکردن له‌ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ دڵۆپێکى دیکه‌ له‌ زانیارى هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌کارى سۆمۆو به‌شێکه‌ له‌ شه‌ڕێکى سیاسى و ئه‌م شه‌ڕه‌ش هه‌وڵێکه‌ بۆ تێکدانى گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو دروستکردنى به‌ربه‌ست له‌ نێوانیان دا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، نامه‌که‌ى سۆمۆ درێژکراوه‌ى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵیه‌ دژى هه‌رێم و بڕیاره‌که‌ش هه‌رێم پێوه‌ى پابه‌ند نابێت چونکه‌ تا ئێستا له‌عێراق به‌پێى ده‌ستور دادگاى فیدڕاڵى دانه‌مه‌زراوه‌ بۆیه‌ بڕیاره‌کانى قورسایی یاساییان له‌ عێراق و شوێنه‌کانى تر نیه‌.

له‌ مانگى شوباتى ئه‌مساڵ دادگاى فیدڕاڵى بڕیاریدا یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره‌و له‌دواى بڕیاره‌که‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت و کۆمپانیاى سۆمۆ ده‌ستیان به‌فشار بۆسه‌ر که‌رتى نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێمی کوردستان کرد.

سەرپەیڤ