تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کامپی مەخموری بۆردوومان کرد
ئاب 29, 2022 11:46 Asia/Tehran
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا که‌مپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە قه‌زاى مەخموری کرده‌وه ئامانج و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کانیش قوربانی هه‌یه.
کاتژمێر (١٢:٤٠) خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ماڵێکی لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردوومان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانه‌که ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی کردۆتە ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ک بریندار هه‌یه.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، دەوڵەتی تورکیا چه‌ند جارێک بۆردومانى ئه‌و که‌مپه‌ى کردوه و به‌هۆیه‌وه زیانى گیانى و ماددى لێکه‌وتۆته‌وه.