محەمەد حاجی مەحمود: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕێکی بریکارانەیەو واھەڵدەگرێ کوردیش به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ھەبێت بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نە سەندنی شه‌ڕه‌کە
«محەمەد حاجی مەحمود» سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕێکی بریکارانەیەو واھەڵدەگرێ کوردیش به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ھەبێت بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نە سەندنی شه‌ڕه‌کە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «محەمەد حاجی مەحمود» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕێکی بریکارانەیەو ڕه‌نگه کشانه‌وه‌ی سه‌در له کاری سیاسی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بێت، چونکه له دوای ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا سه‌درییه‌کان زیاد له چه‌ند جارێک له پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری و جێبه‌جێکردن کشاونهتهوە و جارێکی تریش هاتونهتهوە ناو پرۆسه‌کە.
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له په‌یامێکدا جەختی لەوەش کردوەتەوە کە، ھەڵبەت دیارە دەست له کارکێشانه‌وه‌ی «ئایه‌توڵڵا سائیری»، مه‌رجه‌عی شێعەی سه‌درییه‌کان جیاوازتره له جارانی تر و دابهشبوونهکە گه‌ییشتووه‌ته چه‌ک و کوشتن و به‌ئاراسته‌یه‌کی ترسناک دا هه‌نگاو ده‌نێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رو چاره‌سه‌رو روداوێکی له‌ناکاو و نه‌خوازراو، واھەڵدەگرێ هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌رچی زووترە کۆببنه‌وه و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش دابنرێت بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نە سەندنی شه‌ڕه‌کە.
«محەمەد حاجی مەحمود» باسی له‌وه‌ش کردووه، پێویستە کوردیش پڕۆژه‌ی خۆی هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک که ڕوو بدات یان چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، بێ ئه‌وه‌ی بچێتە ناو ململانێ و دهستێوەردانەوە، ده‌کرێت کورد خوی دوور بگرێت له هه‌ر دەستێوەردانێک و ڕێگا نەدات ئەو ئاڵۆزییانە ڕوو لە ھەرێمی کوردستانیش بکات.