گەشتی پارێزگاری کوردستانی ئێران بۆ سلێمانی
پارێزگاری کوردستانی رۆژئاوای ئێران بەمەبەستی تاوتوێ کردنی بواری ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین سەردانی پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس؛ «ئیسماعیل زارعی کوشا»، پارێزگاری کوردستانی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ تاوتوێ کردنی بواری ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمامی حسەین(ع) گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن «هەڤاڵ ئەبوبەکر» پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە لەم گەشتەدا بەدواداچوون بۆ ئەو بەستێن و بوارانە بکرێت کە بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعیین لە سنووری باشماخ لەبەرچاو گیراوە بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر مسۆگەر ببێت.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە بڕیاری حکومەت، بۆ یەکەمجار سنووری باشماخی مەریوان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین بۆ عێراق هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی ڕەوتی ناردرانی زیارەتکاران بە ئاسانکاریی زیاتر ئەنجام بگرێت.