ئه‌یلوول 04, 2022 07:35 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سکاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێ کۆ دەبێتەوە

له‌سه‌ر دوو سکاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێ له ‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای‌ فیدراڵی عێراق کۆ ببێتەوە و بڕیار بدات.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای‌ فیدراڵی عێراق دانیشتنی یەکەم سەبارەت بە سکاڵایەکی سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی عێراق ‌و سکاڵایەکی دیکەی چوار پەرلەمانتاری هەمان فراکسیۆن کۆ ببێتەوە کە سکاڵاکان و پەیوەستن بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم.

هەردوو سکاڵاکەی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی نوێ‌، لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی‌ کوردستان تۆمار کراون.

بەپێی خشتەی کاری دادگای فیدراڵی، بابەتی دۆسیەکە تانەدانە لە دەستوری بوونی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٤ی‌ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەیەتی، بەو پێیەی پێچەوانەی دەستوورە.

سەرپەیڤ