ئه‌یلوول 12, 2022 06:45 Asia/Tehran
  • بارزانى‌و سوننه‌کان داواکارییه‌که‌ى موقته‌دا سه‌دریان رەتکردەوە

له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌پیرمام، بارزانى‌و سوننه‌کان داواکاریه‌که‌ى موقته‌دا سه‌دریان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌تکرده‌وه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا له‌پیرمام، بارزانى‌و سوننه‌کان داواکاریه‌که‌ى موقته‌دا سه‌دریان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌تکرده‌وه‌، جه‌ختیشیانکرده‌وه‌ لەبەردەوامیی کاروباری په‌رله‌مان هەتا بەڕێوەچونی هەڵبژاردن".

باره‌گاى بارزانى ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکردۆته‌وه‌و ورده‌کاریی کۆبونه‌وه‌ى نێوان مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان‌و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە ئاشکرادەکات.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌، مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی په‌رله‌مانى عێراق‌و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کۆبۆته‌وه‌و دەرهاویشتە نەرێنییەکانی بارودۆخی سیاسیان لەسەر عێراق‌و پێویستیی پشتبەستن بەزمانی دیالۆگ‌و پەیڕەوکردنی شێوازە دەستوریی‌و یاساییەکانیان باسکردوه‌.

کۆبونه‌وه‌ى بارزانى‌و سوننه‌کان جەختیان لەگرنگی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردۆته‌وه‌ ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەکان‌و بەپێی میکانیزمە دەستورییەکانی بەر لەپێکهێنانی حکومەتێک کە خاوەن سەڵاحیاتی تەواوبێت‌و متمانەی هەمولایەک لەسەر بەرنامەکانی بێت.

هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "پێویسته‌ کاروباری په‌رله‌مان بەردەوامیی هه‌بێت هەتا بەڕێوەچونی هەڵبژاردن".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ یه‌کێک له‌داواکاریه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى موقته‌دا سه‌در بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق‌و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه‌.

هه‌روه‌ک باره‌گاى بارزانى ئاشکراشیکردوه‌، لەو کۆبونه‌وه‌یه‌یاندا، هاوپەیمانێتیی سەروەری‌و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆک بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ى پەیوەندیی‌و هەماهەنگیی بەردەوامیان هه‌بێت بۆ گەڵاڵەکردنی هەڵوێستی هاوبەش.

سەرپەیڤ