وتەبێژی پارتی دیموکرات: چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سیاسی دەبێ خه‌می هه‌موان بێت بۆ ده‌ربازبون له‌م ره‌وشته‌ی ئێستا
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە،پێویسته گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سیاسی، خه‌می هه‌موان بێت بۆ ده‌ربازبون له‌م ره‌وشته‌ی ئێستا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«مه‌حمود محه‌مه‌د» وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌کان و دۆخی چه‌قبه‌ستویی و به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی کێشه‌کان، پێویستیمان به دانیشتن و باسکردن له‌جیاوازی و کێشه‌کان هه‌یه بۆ ئەوەی چاره‌سه‌ر بکرێن.
«مه‌حمود محه‌مه‌د» ھەر لە لێدوانەکەی دا تیشکی خستە سەر ئەوەش کە، پارتی داوای گه‌ییشتن به چاره‌سه‌ریی سیاسیی کێشه چه‌قبه‌ستووه‌کانی عێراق ده‌کات، ئه‌م کێشه و بنبه‌سته سیاسیانه‌ی ئێستا هه‌یه پێویسته به گفتوگۆ و له‌یه‌کتێگه‌ییشتن و یه‌کتر خوێندنه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن، سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌کانمان پێویستمان به دانیشتن و باسکردن له‌و جیاوازیانه هه‌یه ھەتا بزانین چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێویسته گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سیاسی، خه‌می هه‌موان بێت بۆ ده‌ربازبون له‌م ره‌وشته‌ی ئێستا، پارتی دیموکراتیش له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی دانوستانی خۆیه‌وه گفتوگۆ ده‌کات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانیش گفتوگۆمان به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به کاندیدی پارتی و یه‌کێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراقیش، «مه‌حمود محه‌مه‌د» وتی: تا ئێستا هیچ کاندیدێکی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نییه، کاندیدی ئێمه و ئه‌وان دیاره، به‌ڵام گفتوگۆش به‌رده‌وامه له نێوان لایه‌نه سیاسییه کوردستانی و عێراقییه‌کان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسه‌کان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، «مەسعود بارزانی» وەکو سەرۆکی پارتی دیموکرات جه‌ختی کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ چه‌قبه‌ستویی سیاسیی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیکه‌ی ساڵێکه هه‌ڵبژاردن کراوه و تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌کان نه‌یانتوانیوه زمانێکی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.