فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری ئامێدی و ئاکرێیان بۆردومانکرد
ئهیلوول 25, 2022 11:29 Asia/Tehran
دره‌نگانی شه‌وی رابردو فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری ئامێدی و ئاکرێیان بۆردومانکرد و به‌هۆیه‌وه ئاگر له ناوچه‌کانی سنوری چیای مه‌تین که‌وتوه‌ته‌وه.
به‌پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، زانیاریه‌کانی خه‌ندان، دره‌نگانی شه‌وی رابردو فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری گوندەکانی کورتکا و میرگهڕهشێیان لە سنوری ناحیەی دینارتە بۆردومانکردوه، هیچ زیانێکی نه‌بووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانی بناری چیای مه‌تینایان کردوه و ئاگر له چیاکه که‌وتوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 3:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش جارێکی دیکه فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانی بناری چیای مه‌تینایان کردوه و ئاگر له چیاکه که‌وتوه‌ته‌وه.