هێرشی ئاسمانیی قورسی تورکیا بۆ سەر شاری سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i411695-هێرشی_ئاسمانیی_قورسی_تورکیا_بۆ_سەر_شاری_سلێمانی
فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەگەلێکی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراقیان بوردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 11:39 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی قورسی تورکیا بۆ سەر شاری سلێمانی

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەگەلێکی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراقیان بوردومان کرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئەلمەعلومە، «کامەران حەسەن»، سەرۆکی شارەوانیی «ماوەت»ی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چەند گوندێک کە دەکەونە ئەم قەزایە لەلایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج.

ھەڵبەت ناوبراو ھیچ ئاماژەیەکی بە ڕادەی زیانەکانی ئەم هێرشانە نەکردووە.

زۆربەی هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکانی «مەتینا»و «ئەلزاب»و لە ھەرێمی کوردستانی عێراق چڕبوونەتەوە؛ ھەرچەند جاروبار هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی دیکەی وەک شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.

هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق کوژرانی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنیی عێراقی لە نێویاندا منداڵێکی لێ کەوتووەتەوە.