ئه‌یلوول 30, 2022 08:46 Asia/Tehran
  • هێرشی ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی «زلیکان»ی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوه هەواڵییەکانی عێراق باسی هێرشێکی موشەکییان کردووە بۆ سەر بنکەی سەربازی «زلیکان»ی تورکیا له پارێزگای موسڵ .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، ڕۆژی پێنجشەممە، بنکەی سەربازیی «زلیکان» لە «باشیک»ی سەربە پارێزگای «موسڵ» کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، بە ھۆی چەند موشەکێکەوە کراوەتە ئامانج.

چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی کۆپتەرە سەربازییەکانی تورکیاوە، لەوەڕگەی دوو گوندی سەر بە شاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە باکووری ئەم وڵاتە ئاگریان گرتووە.

پێش ئەوەش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هاوینەهەواری «بەرخ»یان لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ٩ کەس کوژراون و٢٣ هاوڵاتیش برینداربوون.

به‌غدا گەلێک جار سنووربەزاندنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ سەر ناوچه‌کانی باکووری ئه‌و وڵاته‌ی وەک پێشێلکردنی یه‌کگرتوویی خاکی عێراق ڕاگه‌یاندووه‌.

سەرپەیڤ