ئه‌یلوول 30, 2022 12:32 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی کارای ئێران لە پێشانگای بیناسازیی شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان

یەکەم پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتیی پیشەی بیناسازی بە ئامادەبوونی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ یەکەم پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتیی پیشەی بیناسازی بە بەشداریی پتر لە ١٢٠ کۆمپانیا لە حەوت وڵاتەوە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێت.

لەم پێشانگایەدا ھەتا ئەمڕۆ ھەینی زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیای ئێرانی تیای دا بەشدارن.

ئێران و هەرێمی کوردستان لەبەر خاڵە هاوبەشەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا هاوکاریی سیاسی و ئابووری و زانستیی بەرفراوانیان پێکەوە هەیە.

سەرپەیڤ