تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 09:22 Asia/Tehran
  • هێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر کێڵگەیەکی گاز لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان باسی هێرشێکی بەڕۆکێتیان کرد بۆسه‌ر کێڵگه‌یه‌کی گاز له‌ پارێزگای سلێمانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دیجلە نیوز؛ سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان رایانگه‌یاندووه‌ که‌ شەوی چوارشه‌ممه‌ لە سەر پێنج شەممە هێرشێکی بەڕۆکێت کراوەتەسه‌ر کێڵگه‌ی گازی «کۆرمۆر» له‌ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌ باشووری پارێزگای سلێمانی.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ئەم کێڵگەی گازە بە هەشت موشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج.

هەروەها ئاژانسی سپۆتنیک وای بڵاوکردووەتەوە کە ئامێرەکانی گازی «کۆرمۆر» بە سێ کاتیۆشا کراونەتە ئامانج.

  سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ له‌م هێرشه‌دا چه‌ند که‌سێک بریندار بوونە.

تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرپەیڤ