تشرینی یه‌که‌م 15, 2022 13:41 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی گفتوگۆکانی «سودانی» لەگەڵ کورد سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق

سەرچاوه ئاگادارەکان باسی دەستپێ بوونی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق و کوردانی ئەم وڵاتەیان له بارەی پێکهێنانی حکومەت و ھەروەھا کۆبوونەوەکەی له گەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلمەعلومە؛ نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد؛ «محەمەد شیاع سودانی»، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەم وڵاتە ، لە بەغدا کۆبووەوە و لەگەڵیدا قسەی کرد.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە لەم دیدارەدا تاڵەبانی و ئەلسودانی گفتوگۆیەکی ئەرێنییان لەبارەی پلانی حکومەتی سودان و ستراتیژەکەی ئەنجام دا.

تاڵەبانی لەم کۆبوونەوەیەدا وتی:هیوادارم حکومەت بەدیدێکی نوێ بەرەو حوکمڕانی باش هەنگاو بنێت و هەڵە و ئەزموونەکانی ڕابردوو دووبارە نەکاتەوە، چونکه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ حوکمڕانی تێکه‌ڵ ده‌کات و ململانێکه‌ش به‌رۆکی هاوڵاتیان ده‌گرێت.

تاڵەبانی دەشڵێت: پێکهێنانی حکومەت لەم کاتە گرنگەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و هەموومان پاڵپشتی هەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین لەو ئاراستەیەدا.

لە بەرامبەردا ئەلسودانیش سوپاسی تاڵەبانی کرد و وتی: بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان شەریکی ڕاستگۆمانن و پێکەوە هەنگاو دەنێین بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی ئاوەدانتر.

سەرپەیڤ