پەیامی پیرۆزبایی «مەسروربارزانی» بۆ «سودانی»
«مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی،«محه‌ممه‌د شیاع سودانی» کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له توییتێکدا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، «محه‌ممه‌د شیاع سودانی» کرد.
وتووشیەتی: پشتیوانی لە سودانی ده‌که‌م بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی گشتگیر که له به‌رژه‌وه‌ندیی گشت هاووڵاتیانی عێراقدا بێت و متمانه‌ی راسته‌قینه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بکات.
له توییتێکی دیکه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نووسیویه‌تی: ئه‌م حکومه‌ته، ده‌بێت پشتیوانی مافه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کان بکات و به گیانی هاوبه‌شی راسته‌قینه ھەوڵ بدات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵک بێت به ئومێدی داهاتوویه‌کی باشتر.