تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 22:24 Asia/Tehran
  • بۆمبایەک بە ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانی عێراق دا دەتەقێتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە سەر ڕێگای ھێزە تایبەتییەکانی ھەرێمی کوردستان چەند پێشمەرگەیەک بەخەستی بریندار دەبن و پێشمەرگەیەکیش گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی «پەڵکانە» و «زینانە» لە سنووری ئیدارەی گەرمیانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆمبێک بە هێزەکانی کۆماندۆی ھەرێم دا تەقییەوە و لە ئەنجامدا فەرماندەی ئەو هێزەو حەوت پێشمەرگەی دیکە برینداربوون و پێشمەرگەیەکیش گیانی لە دەست دا.

هێزەکانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشت و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری «تاوێر کەوە» لەناوچەی «پەڵکانە» و «زینانە» لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆدا تەقینەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ،لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا «ئاکام عومەر» فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووەو پێشمەرگەیەکیش بە ناوی«زوھێر محەمەد» گیانی لە دەست داوەو حەوت  پێشمەرگەی دیکەش برینداربوونە.

سەرپەیڤ