مەسرور بارزانی: سەرۆک وەزیرانی عێراقم لە پشتیوانیی ھەرێمی کوردستان دڵنیا کردەوە
«مەسرور بارزانی»سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی له «محه‌ممه‌د شیاع سودانی» کرد‌و لە پێناوی دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پشتیوانیی خۆی بۆ کابینەی تازە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی له «محه‌ممه‌د شیاع سودانی» کرد بەهۆی متمانەپێدان بە حکومەتەکەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ئۆکتۆبەر، «مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە توییتێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تویته‌که‌ی دا ئاماژەی بەوەش کردووە کە، سەرۆک وەزیرانر نوێی عێراقم لە داکۆکی کردنی حکومەتی ھەرێم دڵنیا کردەوەو پێم وت کە لە کاتی ئێستادا وڵات پێویستی بە ھاوبەشیەو ھەربۆیە ئێمەش لە بری ململانێ دەبێ ھەوڵی پەرە پێدانی ھەماھەنگی و دیالۆگ بدەین.
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٢٢ به ئاماده‌بوونی ٢٥٣ په‌رله‌مانتار، متمانه‌ی به ده‌ستبه‌کاربوونی بیست و یەک وه‌زاره‌تی «محه‌مه‌د شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە به‌خشی و دوو پۆستی وه‌زاریش بۆ دانیشتنه‌کانی داهاتووی پەرلەمان دواخرا.