پەیامی «مەسرور بارزانی» بە بۆنەی تەقینەوەکەی ئەستەمۆڵی تورکیا
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە بۆنەی کارەساتی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەقامی ئیستقلالی شاری ئەستەمۆڵ لە تورکیا پەیامێکی ھاودەردیی بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مەسرور بارزانی» سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەممەی ئەستەمۆڵی تورکیای کرد.
«مه‌سرور بارزانی» لە په‌یامەکەی دا کە بە زمانی ئینگلیزی له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی کردووه‌ته‌وه ھاو.دەردیی لەگەڵ حکومەت و گەلی تورکیا دەر بڕیوە. .
سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دا رایگه‌یاندووه: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیهی ڕۆژی یەکشەممەی ئەستەمۆڵ دەکەم.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که، بەردەوام بیری له‌لای حکوومه‌ت و گه‌لی تورکیا و قوربانییه‌کان و که‌سوکاریانه.
جێگای ئاماژەیە،دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شەقامی ئیستقلال لە نزیکی مەیدانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵی تورکیا ٦ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.