کوتایی هاتنی ئەرکی سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای 40 مانگ مانەوه له سلێمانی ، نامه‌ی ماڵئاوایی له‌پۆسته‌که‌ی نووسی و بڕیارە بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیران.
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاندووە: سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک به‌ربه‌ست و کێشه، به‌تایبه‌ت ئاسته‌نگه‌کانی قۆناغی سه‌ختی کۆرۆنا ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویش به‌ده‌ستهاتووە.
«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌دوای کۆتایی هاتنی ئه‌رکه‌که‌ی نامه‌یه‌کی ماڵئاوایی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:له ماوه‌ی ئاماده‌بوون و ئه‌رکه‌که‌م له سلێمانیدا، به‌نده و هاوکاره‌کانم له سه‌رکۆنسوڵگه‌ریی، هه‌وڵی بێوچانماندا بۆ خزمه‌تکردنی هه‌ردو گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران و عێراق و لابردنی ئاسته‌نگ و کێشه‌کان و ئاسانکاری بۆ کاروباره‌کان و په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان دا .
ناوبراو وتووشیەتی: هیوادارم به هه‌وڵ و ئیراده‌ی هاوبه‌شی به‌رپرسانی هه‌ردووک لا و سودوه‌رگرتنی ته‌واوه‌تی له‌م توانایانه، له داهاتویه‌کی نزیکدا بینه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کان بین له ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کاندا.