تشرینی دووه‌م 18, 2022 05:16 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک سلێمانی دەھەژێنێ

تەقینەوەی شەوی ڕابردوو شاری سلێمانی دەھەژێنێ و تەواوی بەرپرسان و فریاگوزارانی ھەرێمی کوردستان دەخاتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو  لە گەڕەکی «کازیوەی دوو» لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ڕووی دا کە کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی لێ کەوتەوە. لە ئەنجامی ئەم کارەساتە سێ خانوو بە تەواوی ڕووخاون کۆمەڵێکیش لەژێر داروپەردووی ماڵەکان دا ماونەتەوە.

ھەر لەم بارەیەوە «هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر» پارێزگاری سلێمانیش له‌په‌یامێکدا داوای له‌هاوڵاتیان کردووە کە له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ دووربکه‌ونه‌وه‌، تاوه‌کو تیمه‌کانی فریا گوزاری بتوانن کاری خۆیان ئەنجام بدەن لەمەڕ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی کە له‌ژێر خانووه‌ روخاوه‌کاندا ماونەتەوە.

پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆم بۆ کارەساتەکەی گەڕەکی «کازیوە»ی شاری سلێمانی دەردەبڕم و رۆژی هەینی 18ی (تشرینی دووھەم، وەک ڕۆژی پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنین، پرسەو پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین، هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

وەک باسی دەکرێت تەقینەوەکە بە ھۆی بەهۆی گازی (ئێڵ پی جی)ەوە ڕووی داوە.

سەرپەیڤ