ھێرشی دووبارەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
به‌یانیی ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه و به‌چڕی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆردومانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی پارێزگای دهۆکیان لە ھەرێمی کوردستان ده‌ستپێکرده‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سه‌رچاوه‌یه‌ک له قه‌زای ئامێدی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جارێکی دیکه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆردومانی هه‌ریه‌ک له گونده‌کانی «سگیرێ» و «بلاڤا»یان لە سنوری قه‌زای ئامێدی ده‌ستپێکردوه و له‌رێگه‌ی چه‌کی قورسیشه‌وه تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کان بەردەوامە. ئاماژه به‌وه‌ش کراوە کە، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومان و تۆپبارانه‌کانی تورکیا، تا ئێستا هیچ زه‌ره‌ر و زیانێکی گیانی نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زانراوه زیانی زۆر به‌ر ره‌ز و باخ و کشتوکاڵی هاوڵاتیانی گونده‌کان گه‌ییشتووه.
دوێنێش وەزارەتی بەرگریی تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توییته‌ر وای بڵاو کرده‌وه کە، له‌میانی رووبهڕووبوونهوهکانیاندا له‌ناوچه‌ی «زاپ» سێ سه‌ربازی تورک کوژراون که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ر بووه و سه‌ربازێکیش برینداربووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ناوچەکوردنشینەکانی سووریا چڕبوونه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌یان که‌س کوژراون و یان برینداربوونە.