دادگەى فیدراڵى عێراق یاسایهکى ههرێمی ڕهت کردهوه
دادگەی فیدراڵی عێراق یاسای باری کەسایەتی لەهەرێمی کوردستان ڕهت کردەوە کە پرسی فرەژنی لەخۆدەگرێت و ، ڕاشیگهیاندووە، یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 لەهەرێمی کوردستان کە پرسی فرەژنی دەگرێتەوە، لەگەڵ دەستوری عێراق دا ناگونجێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بهگوێرهى نوسراوێکى فهرمىی دادگەی فیدراڵی عێراق ئاماژه بهوهکراوه، یاسای باری کەسایەتی کە بە پێی مادەی 18 لەیاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 لەهەرێمی کوردستان کە پرسی فرەژنی دەگرێتەوە، لەگەڵ دەستوری ههمیشهیی عێراقدا ناگونجێت.
ئهوهش هاتووه، لەڕۆژی دەرچوونی ئەم نوسراوەیەوە، بەزۆرینەی دەنگ مادەی 18 لەیاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008ی هەرێم بە نادەستوری لێک دەدرێتەوە.
بهگوێرهى نوسراوهکهى دادگاى فیدراڵى عێراق، مادەی 18 لەیاسای 15 کارکردن بەبڕگەی پێنجی مادەی 40ی یاسای باری کەسایەتی ڕادەگیرێتو بەمجۆرە هەمواردەکرێتەوە کە،هەر پیاوێک جگە لەژنی یەکەمی ژنێکی دیکە بهێنێت، ژنی یەکەمی مافی ههیه داوای جیابوونەوە بکات.