شەوی چلە لە ھەرێمی کوردستان
قایمقامی سلێمانی:ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه که پارێزگاری له فه‌رهه‌نگ و کلتور و دابونه‌ریتی نەتەوەیی بکه‌ین.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، کۆمه‌ڵه‌ی که‌له‌پوری کورد به پاڵپشتی و هاوکاریی قائیمقامه‌تیی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به شه‌وی چله یان (یه‌ڵدا) ده‌که‌ن.
ھەر لەم پەیوەندییەدا لای خۆیه‌وه «ئاوات محه‌مه‌د»، قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی خۆی بۆ جێبه‌جێکردنی پلان و ئاماده‌کاریه‌کانیان ده‌ربری و رایگه‌یاند، "گه‌لی کورد خاوه‌نی مێژویه‌کی دوورودرێژی هه‌زاران ساڵه‌یه، فه‌رهه‌نگ و کلتورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک دابونه‌ریته که مۆرکێکی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه.
قائیمقامی سلێمانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، وتیشی: ئه‌رکی هه‌مولایه‌کمانه کار بۆ زیندوهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دابونه‌ریتانه بکه‌ین که مێژویه‌کی دێرینیان هه‌یه و له‌ناو کورده‌واریدا جێی بایه‌خ بوون، به پارێزگاری کردن لێیان سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان له کاڵبونه‌وه و له‌ناوچون ده‌پارێزین.
له باره‌ی ئه‌و چالاکیانه‌شی که بڕیاره له شه‌وی چله‌دا له شاری سلیمانی ئه‌نجامبدرێن، عه‌بدوڵا بابان ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی که‌له‌پور و فۆلکلۆری کورد رایگه‌یاند:به هاوکاریی قائیمقامی سلێمانی و به‌پێی ئه‌و پلان و ئاماده‌کاریانه‌ی که بۆ به‌رێوه‌بردنی ئاھەنگی شه‌وی چله دانراون، له‌و شه‌وه‌دا چه‌ندین چالاکی و نمایشی جۆراوجۆری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فۆلکلۆری کوردی له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێن که هه‌ریه‌ک له‌و چالاکیانه خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و کلتور و مێژووی کورد ده‌کات.
شه‌وی چله یان شەوی (یه‌ڵدا) که درێژترین شه‌وی ساڵه، دەبێتە یەکەم شەوی زستان و کۆتایی وەرزی پاییز، ئەم بۆنەیە ھەموو ساڵێک لەو وڵاتانەی کە بە ڕەگەز ئاریایییان تیادایە ئاھەنگی بۆ بەرپا دەکرێت.