وشداری دانی ئۆلتیماتۆمی سودان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی سوتەمەنی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وشداری دانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە قاچاخی سوتەمەنی لەم هەرێمەوە، ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ماڵپەڕی عێراقیی ئەلمەعلومە،«جاسم ئەلموسەوی» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕێک و پێک کردنی هەناردەکردنی نەوت لەم هەرێمەوە، ڕێک کەوتوون.
موسەوی وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ماوەی شەش مانگ دەرفەتی بە هەرێمی کوردستان داوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە قاچاخی سوتەمەنی بهێنێت و هەناردەکردن یاسامەند بکات.
«جاسم ئەلموسەوی» وتیشی: ئەم وشداری دانە شەش مانگە بۆ سەرکردەکانی ھەرێم ئەوەیە کە بتوانن نەوت تەنیا لە ڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانیی سومۆوە هەناردە بکەن.
بە قسەی ئەم نوێنەرە عێراقییە، ئەم ڕێکخستنە بە تەواوکردنی یاسای نەوت و غازی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت، چونکە حکومەتی نوێ ڕێگای قاچاخی نەوت و ھەناردەکردنی نایاسایی نەوت و بەدەر لە چوارچێوەکانی دەوڵەت نادات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێش ئەمە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق باسی بە قاچاخ برانی مامناوەندیی ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕژێمی زایۆنییان کردبوو.