شاندێکی پارتی تاک لایەنە کۆبوونەوە دەکات
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە ناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەبێ بەشداریی ھاوبەشەکەی لە حکومەت دا کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شاندی حکومهتی ههرێمی کوردستان کە لە ئێستادا لە بەغدایە، بهبێ بهشداریی تیمی یهکێتی لهگهڵ وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵی کۆبووهوه و بهپێی راگهیهندراوێکی حکومهت، گفتۆگۆ لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 کراوەو جەخت لەسەر بەردەوامیی کاری لیژنەی هونەریی نێوان هەردولا لەسەر ئەو بابەتەش کراوەتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومهتی ههرێمی کوردستان وای بڵاو کردووەتهوه کە، ئەمڕۆ دووشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە گەڵ «تەیف سامی» وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوەو گفتۆگۆ لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 کراو پێش لەسەر بەردەوامیی کاری لیژنەی هونەریی نێوان هەردولا لەسەر ئەو بابەتە داگیراوە.
لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی «محەمەد شیاع سودانی»، ئەمە جاری دووھەمە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم و پرسی بودجە و مادەی 140 و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدا دەکات.