کانونی یه‌که‌م 12, 2022 17:32 Asia/Tehran
  • بینای ئاسایشتی دھۆک ھێرشی کرایە سەر

بینای ئاسایشتی دھۆک لە ھەرێمی کوردستانی عێراق کەوتە بەر ھێرشێکی چەکداری و قوربانیی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق باسی ھێرشێکی چەکداری بۆ سەر بینای ئاسایشتی دھۆکیان کردووە.

بە پێی ھەمان سەرچاوە ھێرشبەرێک بە چەکەوە ھەڵی کوتاوەتە سەر بینای ئاسایشی دهۆک لە ناوەندی ئەم شارەو ڕووداوەکە ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتووەتەوە.

وەک ھێندێک لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان باسیان کردووە گوایە ، ھێرشبەرە چەکدارەکە بە رەگەز عەرەب بووە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشت دا کوژراوە.

لە ئەنجامی ئەم پێکدادانە کارمەندێکی ئاسایشتی دھۆک بە ناوی «ئازاد بیسفکی» گیانی لە دەست داوەو کارمەندێکی دیکەش برینداربووە.

دوای هێرشەکە، هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.

ھەتا ئێستا ئامانجی ئەو ڕووداوە ڕوون نەبووەتەوەو ھیچ کاربەدەست و یان دامەزراوەیەکی فەرمیی ھەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بۆچوونی خۆی دەرنەبڕیوە.

سەرپەیڤ