بەغدا ڕەوانەکردنی ٤٠٠ ملیارد دینار بۆ ھەرێمی کوردستانی پەسەند کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i413555-بەغدا_ڕەوانەکردنی_٤٠٠_ملیارد_دینار_بۆ_ھەرێمی_کوردستانی_پەسەند_کرد
دەوڵەتی فیدراڵی عێراق ئەوەی پەسەند کرد کە چوارسەد ملیارد دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2022 02:55 Asia/Tehran
  • بەغدا ڕەوانەکردنی ٤٠٠ ملیارد دینار بۆ ھەرێمی کوردستانی پەسەند کرد

دەوڵەتی فیدراڵی عێراق ئەوەی پەسەند کرد کە چوارسەد ملیارد دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز کرد و تیای دا چەند بڕیارێکی گرنگی دا، لەوانە دەنگدان لەسەر رەوانەکردنی بڕە پارەی مانگانە بۆ پاڵپشتیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ماوەی دوو مانگ.

بەپێی ڕاگەیاندنێکی نووسینگەی «محەمەد شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوێنێ سێ شەممە سوودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردو چەند پرسێکی گرنگیان لێکدایەوەو بڕیاریان لەبارەیەوە دا.

بەپێی ڕاگەیاندنەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگ لەسەر خەرجکردنی بڕی 400 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان درا، بەو پێیەی کە ئەو پارەیە دوای تەواوبوونی لێوردبوونەوەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بۆ داتای پەیوەست بە داهاتی نەوت و نا نەوتی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، هەروەها تەواوبوونی حیسابکردنی داهاتی نەوت لە نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم، پارەکە یەکلا دەکرێتەوە.