تەقینەوەی کۆگای چەک و چۆڵی ئەمریکی لە هەولێر
کانونی یهکهم 18, 2022 03:25 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی تەقینەوەی کۆگای چەک و چۆڵی ئەمریکی لە هەولێر ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە) تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی "کانی قرژاڵە" سەر بە قەزای "خەبات" لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویدا.
کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی: زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگای چەک و چۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و پێشمەرگە ڕوویداوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تەقینەوەکە لە ناوەندێکی مەشق و کۆگای چەکەمەنی ڕووی داوە کە هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە لە هەولێر بەکاری دەهێنن.
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەسەر شوێنی ڕووداوەکەدا دەسوڕێنەوە.
سەرپەیڤ