کانونی دوھەم 01, 2023 22:40 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی چاندنی نەمام لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە

لەسەر راسپاردەی «بافڵ تاڵەبانی» ڕۆژی یەکشەممە لە سنووری قەزای قەرەداغ ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغی سێیەمی چاندنی یەک ملیۆن نەمام دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر بڕیار و راسپاردەی «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، لە چێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە سەرباری پشوو لەقەزای قەرەداغ چەندین تیم و گروپی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بە ھەڵقەندنی چاڵ و ئامادەکاریی پێویست کرد لەو زەوییانەی وا بڕیارە نەمامیان تیادا بچێندرێت.

«سەربەست سەروەر» لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ رایگەیاندووە، بە بەشداریی گەنجانی سنووری قەرەداغ و شارەزایان و پسپۆڕانی دارستان و پاوانی سلێمانی ، دەستیان کردووە بە ئامادەکاریی پێویست بۆ ئەوەی قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو هاوکات سوپاسی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراقیشی کرد بۆ هەوڵەکانی لە ئاراستەی سەوزکردن و بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکان و پشتیوانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی لەم ئەرکە گرنگەدا.

سەرپەیڤ