شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی «مەسرور بارزانی» سەردانی بەغدای کرد
شاندێکی ھەرێم بە سەرۆکایەتیی «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک لە کەیسەکان، سەردانی بەغدای پایتەختی ئەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی سومەریە، ڕۆژی چوارشەممە؛ فەرمانگەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ «مەسرور بارزانی» و شاندەکەی یاوەری لەگەڵ «لەتیف جەمال ڕەشید» سەرۆک کۆمار، «محەمەد شیاع سودانی»سەرۆک وەزیران، «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوەو بڕیاریشە لەگەڵ «فایق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆببێتەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌که‌ی «مەسرور بارزانی» لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی» دووپات له گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و کارنامه‌ی وه‌زاریی حکوومه‌ت کرایه‌وه.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ھەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوە کە، ئه‌گه‌ر نیازی چاره‌سه‌ری هه‌بێت، زۆر ڕێ هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. گوتیشی: ئێمه ڕێککه‌وتنی لایه‌نه‌کان و کارنامه‌ی وه‌زاریی حکوومه‌تمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش دووپاتی لەوە کرده‌وه کە، خواستێکی به‌هێزیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندیی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان سه‌رۆکی حکومه‌تی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش، تایبه‌ت بوو به تاوتوێکردنی ئاماده‌کارییه‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣و ورده‌کاییه‌کانی پشک و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی.
ھەربهگوێرهی راگه‌یه‌نراوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان «مەسرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی ھەرێمی کوردستانی عێراق و «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
لە دیدارەکەدا ، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئێسته ده‌رفه‌تێکی باش ڕەخساوە بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ، به‌تایبه‌تی کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 و پڕۆژه یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵ.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ھەرێمی کوردستانیش ھەر لە دیدارەکەدا، دووپاتی له گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌تایبه‌تی مافه ده‌ستوورییه‌کان و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی و ئاماده‌کردنی پڕۆژه یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵ و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ده‌ستوورییه‌کانی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی شنگال کرده‌وه.