کانونی دوھەم 13, 2023 21:32 Asia/Tehran
  • لە ھەرێمی کوردستان مین بە گروپێکی شاخەوانی دا دەتەقێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ناوچەی سۆرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی مین بە گروپێکی شاخەوانیدا لە سنوری قەزای رواندز تەقییەوە کەئەمەش بریندار بوونی دوو کەس و قاچ لە دەست دانی یەکێکیانی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران لەراگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، روداوەکە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە شاخى گۆرنۆک/بێخاڵ سەر بە قەزاى رواندز قەوماوەو مین بە دوو هاوڵاتیدا تەقیوەتەوە، دوای روداوەکەش تیمەکانیان هەر دو هاووڵاتیەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.

وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، ھەردووک بریندارەکە خەڵکی ڕواندزن و باری تەندروستیی یەکێکیان کە ڕووداوەکە بووەتە ھۆی قاچ لەدەست دانی ، گەلێک شپرزەیەو بڕیارە لە نەخۆشخانەی ڕواندزیشەوە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر ھەتا چارەسەریی پێویستی بۆ بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران وتوویەتی: هۆکارى روداوەکە ترازان  لە رێگاى سەرەکىی و دابڕان لەگە گروپى شاخەوانىیەکەیان بووە.

سەرپەیڤ