کاردانەوەی یەکێتی نیشتمانی بەرامبەر بە گەشتی شاندێکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەغدا
یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق کاردانەوەی بەرامبەر بە گەشتی شاندێکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەغدا و ڕاوێژی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی فیدراڵی پیشان دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلمەعلومە ، «غیاس سورچی» لە ئەندامانی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەو شاندەی کە بە نوێنەرایەتیی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و بە سەرۆکایەتیی «مەسرور بارزانی» بۆ بەدواداچوونی ناکۆکییە دوولایەنەکان سەردانی بەغدای کردووە، تەنیا نوێنەری پارتیە و نوێنەرایەتیی یەکێتی ناکات.
سورچی وتیشی: یەکێتی نیشتمانی دەمێکە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی حکوومەتی هەرێمی کردووەو هۆکارەکەشی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە تاکلایەنە جوڵانەوەی پارتی لە بڕیارەکانی و ھەڵس و کەوتی نایەکسانی لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
ئەم ئەندامە باڵایەی یەکێتی نیشتمانپی کوردستانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: بەردەوامبوونی یەکلایەنە جوڵانەوەی پارتی لە بڕیارە گرنگەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی یەکێتی نیشتمانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدا دانوستان و گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی پشکی دادپەروەرانەی سلێمانی مسۆگەر بکرێت.