تاڵەبانی ڕوولە تورکیا: راستیی رووداوەکە بۆ رای گشتیی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکەن
«قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ دەوڵەتی دادوگەشەی تورکیا رایگەیاند:راستیی رووداوەکە بۆ رای گشتیی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: بۆ رووداوی شەهیدکردنی پێنج هاوڵاتی بادینان لە پارێزگای مێردین پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکات و داواش لە حکومەتی تورکیا دەکات راستیی رووداوەکە بۆ رای گشتی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکات.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەی دا ئاماژەی بەوەش کرد، هاوخەمیی قوڵی خۆم بۆ بنەماڵەو کەسوکاری ئەو پێنج هاونیشتمانییەی دەڤەری بادینان دەردەبڕم کە شەوی رابردو لە پارێزگای مێردینی تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: داواکارین لە حکومەتی تورکیا بە زووترین کات راستیی رووداوەکه بۆ رای گشتیی خەڵکی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکات، تاوانباران دەستگیر بکرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی تورکیا، پێنج ھاوڵاتیی کوردی عێراقی لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتنە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجام دا چوارکەسیان کوژران و یەک کەسیشیان بە توندی بریندار بوو.