«بارزانی» بەڵێنی بەدواداچوونی کارەساتەکەی تورکیا بە کەس و کاری قوربانییەکان دەدات
«بارزانى» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ردووک بنه‌ماڵه‌ى قوربانیانى کارەساتەکەی پارێزگای مێردین‌ی تورکیا بەڵێنی پێ و شوێن گرتنی ڕووداوەکەیان دەداتێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا وای بڵاو کردووەته‌وه کە،ئێواره‌ى ڕۆژی هه‌ینى «بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌دووک بنه‌ماڵه‌ى قوربانییانى دهۆک که شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى نسێبین-ى سه‌ر به پارێزگاى مێردین‌ی تورکیا، له ئه‌نجامى په‌لامارێکى چه‌کداریدا گیانیان له‌ده‌ستدا، سەرەخۆشیی لێکردن و بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ ئەو کارەساتە دانێ.
بەڕێز «بارزانی» لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاند: له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى تورکیا له نزیکه‌وه به‌دواداچون ده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وکاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆیان ده‌گه‌ن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌میى قوڵى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و که‌سوکارى قوربانییان، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌موان ببه‌خشێت.
لاى خۆیانه‌وه خێزان و که‌سوکارى هه‌ردوک بنه‌ماڵه‌ى قوربانییانیش داوایان لە بەڕێز «بارزانی» کرد کە لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ڕاسپێرێت بۆ ئەوەی له سەر هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام بن تاکو تاوانباران و بکوژانى ئه‌ندامانى خێزانه‌کانیان ده‌درێنه دادگا و سزا ده‌ده‌رێن.
بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین‌ی تورکیا، پێنج ھاوڵاتیی ئەندامی خێزانێکی کوردی عێراقی لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتنە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجام دا ھەر پێنجیان گیانیان لە دەست دا.
جێگای ئاماژەیە ھەر لەم پەیوەندییەدا بەڕێزان «مەسعود مەلا مستەفا بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و «مەسرور مەسعود بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەست بەجێ لەگەڵ ڕوودانی کارەساتەکەدا پەیامی سەرەخۆشییان بڵلاو کردەوەو کەس و کاری قوربانییەکانیان دڵنیا کردەوە کە بە دواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.