ئەندامێکی نەوەی نوێ: بەڵگەی ناسنامەیی دەنگدەران لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i414607-ئەندامێکی_نەوەی_نوێ_بەڵگەی_ناسنامەیی_دەنگدەران_لە_پرۆسەی_هەڵبژاردنی_پارلەمانی_کوردستان_ساختەیە
ئەندامێکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کارتی ناسنامەیی دەنگدەرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2023 12:54 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی نەوەی نوێ: بەڵگەی ناسنامەیی دەنگدەران لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە

ئەندامێکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کارتی ناسنامەیی دەنگدەرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ساختەیە.

سەلاح داود لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری بەغدادیەوم وتی: بەڵگەنامە ناسنامەیەکانی دەنگدەرەکانی پارلمانی هەرێمی کوردستان ساختەیەو بەهەزاران کەس لە خەڵکی سوریاو تورک و هاووڵاتی دەرەکی وەک دەنگدەر بەئاراستەی بەررژەوەندی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناونوسیان کردوە.

سەلاح داود  وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە کومسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان سەربە  پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان و ئامێرێک لەدەستی ئەوان دایە، خوازیاری هەڵبژاردنی سەرلەنوێی ئەندامانی کومسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم و سەرنج دانی وردی کارتی ناسنامەکان و لێکۆڵینەوە لەسەر پێشینەی دەنگدەران بوو.