ئەندامێکی یەکێتیی : قەیرانی دۆلار لەعێراق لەبەر بەڕێوەبەرایەتیی لاواز و نادروستی پلانەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i414779-ئەندامێکی_یەکێتیی_قەیرانی_دۆلار_لەعێراق_لەبەر_بەڕێوەبەرایەتیی_لاواز_و_نادروستی_پلانەکانە
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قەیرانی دۆلار لە عێراقی بە سەرچاوەگرتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی لاواز و نادروستی پلانە دراڤی و ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2023 14:13 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی یەکێتیی : قەیرانی دۆلار لەعێراق لەبەر بەڕێوەبەرایەتیی لاواز و نادروستی پلانەکانە

ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قەیرانی دۆلار لە عێراقی بە سەرچاوەگرتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی لاواز و نادروستی پلانە دراڤی و ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە زانی.

«فایق یەزیدی» لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی «بەغداد ئەلیەوم»وتی: لە بەڕێوەبردن و کۆنترڵ کردنی قەیرانی ئابووریدا ، هەڵەگەلێک ڕوو دەدات و بێتوو حکومەتی فیدراڵی ڕێگاچارەی شیاو بۆ ئەم قەیرانە نەبینێتەوە، ئەوا کارەساتێکی گەورە بەرۆکمان دەگرێ.

یەزیدی وتیشی: ناوەندی تایبەت بە بانکەکان ئەرکی خۆی سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی دۆلار بەجێ ناهێنێ و بانکەکان ناچار بە پێبەندبوون بە پلان و بەرنامەی دراڤیی وڵات و هەروەها پرەنسیپەکانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ناکات.

ناوبراو جەختیشی کرد کە هەنگاوگەلی حکومەتی تازە لەبارەی کۆنترۆڵ کردنی نرخی دۆلار، پێویستی بە داکۆکیی سیاسی هەیە.