لە ھەرێمی کوردستانیش دا ھەست بە بوومەلەرزە کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i414928-لە_ھەرێمی_کوردستانیش_دا_ھەست_بە_بوومەلەرزە_کرا
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەپۆلی بوومەلەرزەکان هه‌رێمی کوردستانیشی گرتەوەو هاوڵاتیان لە شارەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک هەستیان پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 06, 2023 12:09 Asia/Tehran
  • لە ھەرێمی کوردستانیش دا ھەست بە بوومەلەرزە کرا

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەپۆلی بوومەلەرزەکان هه‌رێمی کوردستانیشی گرتەوەو هاوڵاتیان لە شارەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک هەستیان پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ئاسۆ که‌مال» به‌ڕێوه‌به‌ری فەرمانگەی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به‌ رایگه‌یاند، دوابەدوای ھەژێندرانی ناوچەگەلێکی وڵاتانی تورکیاو سووریا، ھەرێمی کوردستانیش وەک دراوسێیەکی ئەم وڵاتانە ھێندێک لە ناوچەکانی پاشەلەرزەی بوومەلەرزە گرتیەوەو له‌ شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ هه‌ستی پێ کرا.

وەک لە ھەواڵەکاندا ھاتووە جگە لە هەرێمی کوردستان، خەڵک لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش ھەستیان بە ھەژانی زەویی ژێرپێیان کردو ئەمەش ھێندێک ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو شارومەندانی عێراقی دا دروست کرد.

 بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر چەندین پارێزگای باشووری تورکیا لە تەنیشت سنوورەکانی سوریای هەژاند و زیانی زۆری گیانی و دارایی بۆ هەردووک وڵاتەکە لێ کەوتەوە.