پەک کەوتنی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا
ژێدەرەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق باسی پەک کەوتنی ڕەوتی ناردەی نەوتی ئەم ناوچەیە بۆ ھەرێمی کوردستانیان کردووە لە بەر ڕوودانی بوومەلەرزەکە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلفۆرات نیوز، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە تورکیا و سوریا ڕووی داوەو بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت، پەمپکردنی نەوت بۆ ئەو بۆرییە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوە.
کوردستانی عێراق نەوتی خۆی لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکات.
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ باسی داخرانی زانکۆکانی زاخۆ لە پارێزگای دھۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە بەهۆی بوومەلەرزەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بوومەلەرزەیە لە تورکیا، سوریا، لوبنان، فەلەستین، عێراق، ئۆردۆن، میسر، عەرەبستان و بەشێک لە ئۆکرانیا و ئەوروپا لەوانە یۆنان، بولگاریا و هتد تۆمار کراوە.