شوبات 07, 2023 23:30 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی دادگای باڵای عێراق بەرامبەر درێژکرانەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند، درێژکرانەوەی تەمەنی پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی دەستوورە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی مەوازین نیوزی عێراقی، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتیی «جاسم محەمەد عەبود» ڕایگەیاند، بەردەوامبوونی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان دژی دەستووری عێراقە.

ئەم حوکمە دوای ئەوە دێت کە پەرلەمانتارانی کوردستانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا درێژکردنەوەی ماوەی خولەکەیان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند.

ئەو بڕیارە دوای ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو پارتی دێموکرات و یەکێتی نیشتمانی ڕووی دا، لەگەڵ نوێنەرانی حیزبی دێموکرات ڕایانگەیاند کە ئەم بڕیارەیان بۆ ڕێگریکردن لە چەقبەستوویی سیاسی داوە، بۆ ئەوەی دامەزراوە یاساییەکان بتوانن چالاک بن. بەڵام ئەم بڕیارە ناڕەزایەتیی زۆری نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانی و چەند لایەنێکی دیکەی لێکەوتەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت. دوایین هەڵبژاردن لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ٤٥ کورسی لە کۆی ١١١کورسی بەدەست هێنا، یەکێتی نیشتمانی ٢١ کورسی بەدەست هێنا. هەروەها ئەو کورسییانەی کە مابوونەوە لە نێوان پارتە بچووکەکانی دیکە و لایەنە سەربەخۆکاندا دابەشکرابوون.

لەم ئاراستەیەدا لە کاتێکدا کە بڕیار وابوو لە یەکی ئۆکتۆبەردا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی دژایەتیی پارتی دێموکرات لەگەڵ خواستی لایەنەکانی دیکە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، دەنگدانەکە دواخراو لەو کاتەوە ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ