عهلی حهمهساڵح: بەس لە بەر ئەوەی کە وتوومە تاڵان مەکەن دەیان بوختانیان بۆ کردم
«عهلی حهمهساڵح» لە پەیامێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە، ئەو تاڵانییەی یەکێتی لە زەویی سلێمانی دا کردی و پارتی لە هەولێر، هیچ کەس بەم نیشتیمانەی نەکردووە، منیش تەنیا لە بەر ئەوەی کە وتوومە تاڵان مەکەن دەیان بوختانیان بۆ کردووم.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عهلی حهمهساڵح» ئهندامی پهرلهمانی کوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه له نوسینێکدا ڕایگەیاندووە کە : بە بەهای زیاتر لە ههشت ملیار دۆلار که دەکاتە (٨٠٠ هەزار دەفتەر) زەوی براوەو یەکێکی بۆ خەڵک نەبووە، چەند زەویەکی دیکەش ماوە دایانناوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبون.
ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەو تاڵانییەی یەکێتی لە زەوی سلێمانیدا کردی و پارتی لە هەولێر هیچ کەس بەم نیشتیمانەی نەکردووە.
«عهلی حهمهساڵح» ، "یەک ملیۆن و ٧٠٧ مەتر زەوی سلێمانی بە بەلاش بەخشراوە کە بایی ملیارێک واتە (سەد هەزار دەفتەرە)ـە، تەنیا وتوومە، نابێت چی دیکە زەویی خەڵک بەبەلاش ببەخشرێت و بە تاڵان ببرێت کەچی دەیان بوختان و پەلاماردانیان کرد.
ئاماژهی بهوهشکردووه، ئەو تاڵانیەی یەکێتی لە زەویی سلێمانی دا کردی و پارتی لە هەولێر، هیچ کەس بەم نیشتیمانەی نەکردووە، لە سلێمانی بەهەزاران دۆنم زەوی بەتاڵان برا، هەمووی بەشەراکەت حزب و ئیدارەی گشتی و نۆکان و بەرپرسەکانی، هیچ پڕۆژەیەک نیە کە شەراکەتی ئەوانی تێدا نەبێت.
ئهم ئعندام پەرلەمانەی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە،بە بەهای زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار دەکاتە (هەشت سەد هەزار دەفتەر) زەوی براوەو یەکێکی بۆ خەڵک نەبووە، چەند زەوییەکی دیکەش ماوە دایانناوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبون، ویستم هەڵمەتێک بکەین ئەم زەویانە بەشەراکەتی حزب و بەرپرسەکانی نەبرێن، کەچی هەڵمەتێکی ناڕەواو پڕ لە بوختان کرایە سەرم.