شوبات 26, 2023 22:56 Asia/Tehran
  • عەلی حەمە ساڵح بە نیازە واز لە پەرلەمان بھێنێ

«عەلی حەمە ساڵح » ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای لێبوردنی کرد و رایگەیاند: داوای لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردووە، دەست لەکارکێشانەوەی بخاتە بەرنامەی کارەوە و پەسەندی بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عەلی حەمەساڵح» لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نوسیویەتی: داوام لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردووە، دەست لەکارکێشانەوەم لەکاری پەرلەمانی بخاتە بەرنامەی کارەوە.

ناوبراو وتووشیەتی: داوای لێبوردن دەکەم لەهەر هەڵەو کەمتەرخەمیەکم لەماوەی کاری پەرلەمانی ئەگەر کردبێتم.

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، من لە 8ی (کانونی یەکەم/12)ی 2022ەوە دەست لەکارکێشانەوەم ڕادەست کردووەو سێ جاریشم لە سەرۆکی پەرلەمان ویستووە بیخاتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام نەمدەویست ئەوەی باوەڕمە بیکەمە موزایەدە.

دەشڵێت: لە 6ی (تشرینی دوەم/11)ی 2022 بۆیە باسم نەکرد، هەندێک کەس هەمو گیانیان گەندەڵیە دەیانویست بیکەنە موزایەدە، بۆ شکاندنی هاوڕێکانمان، هەرگیز من خۆم بەدڵسۆزتر نازانم لەم هاوڕێیانەم کە دەمێننەوە، ئەمە تەنیا جیاوازی بیرکردنەوەیە، لە ئێستادا خانەنشینیش نابم و دەبمەوە مامۆستا.

سەرپەیڤ