هیچ شەفافییەتێک لە داهاتی دراویی هەرێمی کوردستان بەدی ناکرێ
بەرپرسی ڕێکخراوی گەشانەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق پێیداگرت لە سەر نەبوونی شەفافییەت لە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵ کردنی داهاتە دراوییەکانی هەرێم.
حسام بەرزەنجی بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە نازانین داهاتی دراوی فرۆشرانی نەوت و بوارگە سەرسنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کوێ دەچێ؟ وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بودجەیەکی تایبەت بە شەفافیەتی داهاتی دراوی نییە.
بەرزەنجی بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها هیچ پلانێک لە دەستدا نییە بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێم و ئێمە نازانین چۆن بە بێ بودجە پلان دابڕێژین وتیشی: هیچ پلان و بەرنامەیەک بۆ چۆنیەتی مووچەدان بە فەرمانبەرانی هەرێم لە ئارادا نییە و ئەم مەسەلە بۆتە هۆی نیگەرانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو راشیگەیاند کە ئێمە زیاتر لە سی و پێنج پێشنیارمان داوە بە حکومەتی هەرێم، بەڵام لەبەر ئەو گەندەڵییەی لە ناوەند و کەرتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، و هەروەها بوونی هەڵاواردن و نادادگەری لە دابەش کرانی بودجە لە نێو پارێزگا جۆراوجۆرەکانی هەرێمدا، هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە.