ئادار 12, 2023 09:02 Asia/Tehran
  • بەرپرسانی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کۆده‌بنه‌وه‌

لەدوای کۆبوونەوەکەی دوینی شەممەی دەزگای هەڵبژاردنه‌کانی پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن، بڕیاره‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بەرپرسانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن کۆ ببنه‌وه‌.

بە پێیز کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە که‌ناڵی کوردستان تی ڤی ، کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 13ی ئازاری 2023 کۆبونەوەی بەرپرسانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ئەنجام دەدرێت.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌  دوینی  شه‌ممه‌ دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییە کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئامادەکاری و لێکتێگەییشتن بۆ هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەو تیایدا پینج  بڕیار‌ درا،لەوانە بڕیاری ئەوەی کە سیستەمی چواربازنەیی بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بێت و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کارا بکریتەوه .

هەرسەبارەت  بەم  پرسه «سروه عبدولواحید»ی بەرپرسی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراقیش رایگەیاند: پێشتر پارتی و یه‌کێتی  وەک گاڵتە و کارێکی ئاسان سەیری هه‌ڵبژاردنیان دەکردو ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردن بترسن و به‌ فشاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بەڕێوە بەرن.

سەرپەیڤ