ئادار 22, 2023 22:37 Asia/Tehran
  • دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی بۆ ڕاگرتنی 400ملیار دینارەکەی  هەرێم ڕەت کردەوە

ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق وەڵامی سکاڵای پەرلەمانتارێکی عێڕاقیی تایبەت بەڕاگرتنی ڕەوتی ناردنی چوارسەد ملیار دینارەکەی هەرێمی دایەوەو په‌رله‌مانتاره‌که‌ش وتوویەتی:دادگای فیدڕاڵی عێراق داواکارییەکەمی بۆ ڕاگرتنی چوارسەد ملیار دینارەکەی هەرێم ڕەت کردووەتەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی «مستەفا سەنەد»ی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە کە سەبارەت بە ناردنی بڕی (چوارسەد ملیار) دینار بەشێوەی "قەرز" لەلایەن بانکی بازرگانیی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، تۆماری کردبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە کە، پێشتر لەسەر سکاڵاى ئەو پەرلەمانتارە، دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ناردنى چوارسەد ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمى کوردستان بە"نادەستوورى" لەقەڵەم دا بوو. 

سێزدەى ئادارى دووهەزارو بیست و سێ وەزارەتی دارایی‌ و ئابوریی حکومه‌تى هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند بوو، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم‌ و حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بڕی چوارسەد ملیار دینار خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی‌ و ئابوریی هەرێمی کوردستان.

سەرپەیڤ